جومانە غەلای: ئەنجوومەنی کۆمیساران سیستەمی تایبەتی پەیوەندییە جەماوەرییەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق پەسەند دەکات
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیساران بڕیاری دا سیستەمە پەیوەندییە جەماوەرییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ـی تەمموزی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی کۆمیساران بڕیاری دا سیستەمە تایبەتەکانی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025، پەسەند بکات.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاشیگەیاند، ئەو سیستەمە بریتیە لە؛ سیستەمی ژمارە 4ـی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و سیستەمی ژمارە 5ـی متمانەی نوێنەرانی هاوپەیمانی و حزبە سیاسی و کەسییەکان، سیستەمی ژمارە 6ـی متمانەی چاودێرانی ناوخۆیی هەڵبژاردنەکان و سیستەمی ژمارە 7ـی متمانەی چاودێرانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان و سیستەمی ژمارە 8ـێ متمانەی میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان.