پیرلۆ: پێویسته به زووترین كات هێرشبه‌رێك بگوازینه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (5 ـ 0) بردیانه‌وه به‌ڵام پیرلۆ داوای هێرشبه‌رێكی دیكه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس له یارییه‌كی دۆستانه‌دا به 5 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر شكستی به‌سه‌ر یانه‌ی نۆڤارا هێنا، پیرلۆ گوتی: پێویستیم به هێرشبه‌رێكه و پێویسته به زووترین كات بیگوازینه‌وه.
ئاندریا پیرلۆ راهێنه‌ری یوڤی له لێدوانێكدا بۆ سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا گوتی: به شێوه‌یه‌كی گشتی له ئاستی تیپه‌كه‌م رازیم، به‌ڵام تیپه‌كه‌م به‌ده‌ر نییه له كێشه و خاڵی لاواز.
پیرلۆ ده‌شڵێت: له هێڵی به‌رگری ئه‌گه‌ر كێشه‌شم بۆ دروست بێت یاریزانی جێگره‌وه‌م هه‌یه، به‌ڵام له هێڵی پێشه‌وه پێویستیم به گۆڵكارێكی دیكه هه‌یه.
به گوێره‌ی میدیاكان یانه‌ی یوڤێنتۆس په‌یوه‌ست كراوه به ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ر له‌وانه (لویس سوارێز، مۆیس كین و ئیدین دزیكۆ)، له‌مباره‌یه‌وه پیرلۆ ده‌ڵێت: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه له زووترین كات پێویستیم به هێرشبه‌رێك هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ماوه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی ماویه‌تی تا رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو ده‌رفه‌تمان له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك بگوازینه‌وه.
