سلێمانی..بەهۆی داڕمانی دیوارێک کرێکارێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی داڕمانی دیوارێک لە سلێمانی، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون کە برینی دوو لەو کرێکارانە سەختە.
پێنجشەممە 10ـی تەممووزی 2025، سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە کوردستان 24ـی ڕاگەیاند : بەهۆی داڕمانی دیوارێک لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و دوانی دیکەش برینەکانیان سەختە، هاوکات دوو کرێکارەکەی دیکەش چارەسەریی پزیشکی وەردەگرن.
لە هەرێمی کوردستان، کرێکاران بیمە ناکەن و لەکاتی کارکردندا پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتیی خۆیان نابن، بۆیە دووچاری ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە،گیان لەدەستدەدەن یاخود ئیفلیج دەبن، لەگەڵ ئەوەی بژێوی خێزانەکانیان لەسەر کارکردنی ئەوانە.