ڕوبیۆ: به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه گه‌شبینین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌شبینی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه نیشان دا؛ ده‌شڵێت، كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌میان، چه‌كدانانی حه‌ماسه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی ته‌ممووزی 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا گوتی، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه گه‌شبینه.
ماركۆ ڕوبیۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیل بە مەرجەکانی ئاگربەستی غەززە ڕازی بوونە و ته‌نیا جێبەجێکردنی ماوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا گوتیشی، كێشه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌میان، چه‌كدانانی حه‌ماسه، ئەگەر ئەمە بکرێت ئاگربەست بۆ هەمیشە دێتە ئاراوه.
چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی غەززە دەرفەتێکی گەورە هەیە و ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەسته‌كه ڕادەگەیه‌نین.
هاوکات پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لەم بارەوە لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاوی کرده‌وه، سێشەممە 8ـی ته‌ممووزی 2025، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی، ئیسرائیل و قەتەری لە بارەی ئاگربەستی غەززە بە نهێنی کۆبوونەتەوە.
ئاماژەشی به‌وه‌دا بوو، پێشکەوتنێکی گەورە لە دانوستانەکان هەیە، دوای ئەوەی ئیسرائیل لەسەر هێڵە گشتییەکانی کشانەوەی سوپاكه‌ی لە غەززە بە شێوەیەکی فراوانتر ڕازی بوو.