ڕاپرسییەک: 73%ـی كرێكارانی ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن
ڕاپرسییەک دەریدەخات نزیکەی سێ لەسەر چواری کرێکارانی ئیسرائیل به‌هۆی بوونی شه‌ڕی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی، بیر لەوە دەکەنەوە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن.
پێنجشه‌ممه، 10ـی ته‌ممووزی 2025، ماڵپه‌ڕی "واینت"ـی ئیسرائیلی ڕاپرسییه‌كی نوێی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ڕێژه‌ی 73%ـی کرێکارانی ئیسرائیل به‌هۆی بوونی شه‌ڕی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی، بیر لەوە دەکەنەوە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن بۆ ئه‌وه‌ی له ژینگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر كار بكه‌ن.
ڕاپرسییەکه کە لەلایەن سه‌كۆی دامەزراندنی ئیسرائیلی (AllJobs) ئەنجام دراوە، ئاشكرای كردووه، خواستی كرێكارانی ئیسرائیلی بۆ به‌جێهێشتنی وڵاته‌كه‌یان ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به ڕێژه‌ی 18% زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له دوای پێنج ساڵ، ئه‌م ڕێژه‌یه به‌م شێوه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ڕاپرسییەکه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگیی دژ به حه‌ماس له ئارادایه، به‌ڵام جه‌نگیی دژ به ئێران، پاڵی به كرێكارانی ئیسرائیلییه‌وه ناوه ئاره‌زوو بكه‌ن وڵاته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن و له ده‌ره‌وه هه‌لی كار به‌ده‌ست بهێنن.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه، 44%ـی ئیسرائیلییه‌كان خوازیارن بچنه ئه‌مه‌ریكا و هه‌لی كار به‌ده‌ست بهێنن، به شێویه‌ك 17%ـیان خواستیانه بچنه شاری نیویۆرك، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 11%ـیان لۆس ئه‌نجلۆسیان هه‌ڵبژاردووه و ڕێژه‌ی 8%ـی دیكه‌یان خواستییانه بگه‌نه میامی.