راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر تۆمه‌تبار و كهمتهرخهمانی رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا ده‌گیرێته به‌ر
K24- هه‌ولێر:
دوای رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر، كه تێیدا كه‌سوكاری یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان هێرشی سه‌ر پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد و قسه‌ی ناشیاویان پێ گوتن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرنه به‌ر، كه له‌و رووداوه‌دا كه‌مته‌رخه‌م و تۆمه‌تبار بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
بەهۆی رووداوی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەلایەن چەند کەسێکی خانەوادەی نەخۆشێكهوه و هێرشی ناڕەوا و نابەجێی سەر پزیشکێکی نیشتەجێ و کارمەندانی نەخۆشخانەکە لەکاتی ئەرکی پیرۆزی مرۆڤدۆستانە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و قسەی نەشیاو بە پزیشکان، کارمەندان و فەرمانبەران و تا رادەی لێدان.
وەزیری تەندروستی لەگەڵ وەزیری ناوەخۆ و لایەنی پەیوەندار لەسەر هێڵ و پەیوەندی دایە و داوای پەلەی کرد، بۆ دەستگیرکردنی تەواوی تاوانبارانی ئەم رووداوە و رەوانەکردنیان بۆ دادگا، سزادانیان و لێکوڵینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە.
هەر ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشخانە و پزیشکی تاوان‌لێ‌کراو کرد و پێیراگەیاند، تەواوی دامودەزگای پەیوەندار رێکاری یاسایی دەگرنەبەر، بۆ بەسزا گەیاندنی تۆمه‌تباران و پاراستنی شکۆی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.
راگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
H.B