بۆچوونی کوردانی ئیستەنبوڵ دەربارەی چەکدانانی پەکەکە
کوردانی ئیستەنبوڵ داوا دەکەن، تورکیا هەنگاوی خێرا بنێت بۆ پرسی کورد لەو وڵاتە و دڵخۆشن بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان.
هەینی، 11ـی تەمووزی 2025، کوردانی ئیستانبوڵ بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە بانگەوازی ئۆجهلان دەکەن و ڕایدهگهیهنن دوای ئەوەی پەکەکە چەکەکانی دادەنێت، دەیانەوێت حکوومەتی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد هەنگاو بنێت.
لهسهر چهكدانان،كوردانی ئیستانبوڵ دابهشی دوو بهره بوون و بهشێك له هاووڵاتییان گەشبینن بەوەی کە پرۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت.
بهشێكیش دیكهش، دوو دڵن لەوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و چەکدانان پەکەکە وەک هەنگاوێكی تاکلایەنە بمێنێتەوە و حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک نهنێت.
هەروەها داوا دەکەن حکوومەتی تورکیا هەنگاوی خێرا و کردەیی بنێت بۆ پرسی کورد لەو وڵاتە.
ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە دەڤەری ڕاپەڕین وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا، دوای 41 ساڵ خەباتی چەکداری و کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار کەس لە نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا، چەک دادەنێن.