كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م پڕۆژه ستراتیژییه‌كان چڕ ده‌كاته‌وه
هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م پڕۆژه ستراتیژییه‌كان ته‌واو بكات
K24- سلێمانی:
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رێگەی جووتسایدی ئاغجەلەر - چەمچەماڵی بەسەر کردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدەن به‌ر له هاتنی وەرزی زستان پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گوتیشی: کابینەی نۆیەم هەموو هەوڵێك دەدات پڕۆژە ستراتیژییەکانی بە تایبەتی رێگە جووتسایدەکانی نێوان پارێزگاکان تەواو بکات.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له قه‌زای ئامیدی له سنووری پارێزگای دهۆك، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 112 پڕۆژه به گوژمه‌ی 26 ملیار دینار له 6 ناحیه‌ی سه‌ر به‌و قه‌زایه ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن.
H.B