حەمەد بن جاسم ئال سانی هۆشداری له دابه‌شبوونی سووریا و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌دات

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری قەتەر هۆشداریی له دابه‌شبوونی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاتانی كه‌نداو زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن.
هه‌ینی، 11ـی ته‌ممووزی 2025، حەمەد بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری قەتەر له تۆڕی (ئێكس) لە بارەی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە، هۆشداریی دا و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، مه‌ترسی دابه‌شبوونی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه به‌تایبه‌تی سووریا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی له‌سه‌ره.
حەمەد بن جاسم ئال سانی گوتووشیه‌تی، ئه‌گه‌ر وڵاتانی كه‌نداو دیدگه‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوویان نه‌بێت، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بن كه وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری قەتەر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه دابه‌شیش نه‌بن، دۆخێك دروست ده‌بێت، كه هه‌مووان باجێكی قورس بۆ چه‌ندین ساڵی داهاتوو ده‌ده‌ن.
حەمەد بن جاسم ئال سانی به پێویستیشی زانیوه، وڵاتانی كه‌نداو یه‌كێتییه‌كی به‌هێزتر دروست بكه‌ن و ئایینده‌ی خۆیان و نه‌وه‌كانیان بپارێزن. نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕیوه كه پلان و دیدگایه‌كی پته‌و بۆ دروستكردن و دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتییه نابینێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌موو وڵاتانی كه‌نداو لێی به‌رپرسیارن.