گرنگی پێدانی ژینگە
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی پاراستن و ڕێکخستنەوەی ژینگەی هەرێم و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ژینگەیی چەندین پلانی تۆکمەی جێبەجێ کردووە، لەوانە زیادکردنی رووبەری سەوزایی، کە زیاتر لە 14هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەیی بە پرۆژەکان دراوە.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرۆژەکانی نیشتەجێی کردووەتە مەرج، ڕووبەری زیاتر %25ـی پرۆژەکانیان سەوزایی بێت.
لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا هاوکارمان محەممەد کەمال، بە وردی و زمانی ژمارەیی ڕۆڵی حکوومەت لە بایەخ پێدانی ژینگە ڕوون دەکاتەوە.