حوسێن ئەحمەد زاویتەیی باوکی بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24 کۆچی دوایی کرد
حوسێن ئەحمەد زاویتەیی باوکی ئەحمەد زاویتەیی، بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24 ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەممووزی 2025، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەناوی ئیدارە و ستافی میدیاکاران و ڕۆژنامەوانانی کوردستان24، سەرەخۆشی و هاوخەمیی بۆ بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24، ئەحمەد زاویتەیی و خانەوادە و کەسوکاریان دەردەبڕین، خوای گەورە سەبوورییان بدات و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.