فەرەنسا..زیندانییەک لەڕێگەی جانتای ئازادبووێک هەڵات
بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەکانی فەرەنسا ئاشکرای کرد، زیندانییەک لە بەندیخانەیەکی وڵاتەکە کە خۆی لەنێو جانتای ئازادکراوێکدا شاردبووەوە، هەڵاتووە، بۆیە دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
کەناڵی(بی ئێف ئێم تی ڤی)ـی فەرەنسی بڵاوی کردەوە، زیندانییەک لە بەندیخانەی کۆرباس لەنزیک ناوچەی لیۆن لەباشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا کە خۆی لەنێو جانتای ئازادکراوێک حەشاردابوو، هەڵاتووە، دەشڵێت: بەندکراوەکە تەمەنی 20 ساڵە.
بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی کۆرباسی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەندکراوەکە چەند تاوانێکی بەسەردا سەپێندراوە، دەشڵێت: سوودی لە ئازادبوونی بەندکراوێکی دیکەی زیندانەکە وەرگرتووە و خۆی لەنێو جانتای ئەودا شاردووەتەوە تاوەکو چووەتە دەرەوەی بەندیخانەکە، کەناڵە فەرەنسیەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەندکراوە هەڵاتووەکە لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە تاوانێکی ڕێکخراو لەگەڵدا دەکرا کاتێک کە هەڵاتووە.
کەناڵەکە ئاشکرای کردووە، دادگای لیۆنی فەرەنسا دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کردووە سەبارەت بە تاوانەکانی تاوانبارە هەڵاتووەکە، بۆیە هەوڵی داوە بەهەر شێوەیەک بێت لە بەندیخانەکە دەربچێت.