یەمەن..پێنج منداڵ بە تەقینەوەی بۆمبێک گیانیان لەدەستدا
پێنج منداڵ کاتێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیان یارییان دەکرد، بۆمبێکی نەتەقیوەی حوسییەکانیان دۆزیوەتەوە و هەستییان بە مەترسییەکانی نەکردووە، یارییان پێکردووە، لە ئەنجامی ئەوەشدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە و هەر پێنج منداڵەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لە ناوچەی هەشمە لە باکووری پارێزگای تەعەز و باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕوویداوە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکاندایە و پێشتر ئەو ناوچەیە شەڕی تێدا ڕووداوە.
سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاندووە، بۆمبەکە پاشماوەی شەڕی حووسییەکان بووە، هۆشداریی لەوەش دەدات، مەترسیی مین و چەک و تەقەمەنی نەتەقیووەی حووسییەکان لە زۆربەی ناوچەکانی یەمەن هەیە.
سەرکردایەتی بەرەی تەعەز بەرپرسیارەتی کوژرانی پێنج منداڵەکەی خستە ئەستۆی حووسییەکان بەهۆی ئەو تەقەمەنیانەی دوای خۆیان لە گەڕەکانی دانیشتوانی زۆری تێدان، بەجێیان هێشتووە، ئەوەشی ڕەت کردەوە، سوپای یەمەن هیچ بەرپرسیاریەتێکی هەبێت لە (ڕووداوە دڵتەزێنەکە) وەک خۆی باسی کردووە.