بازگەکان بۆ هێنانی گەنمی جووتیارانی گوێڕ و دیبەگە و مەخموور دەکرێنەوە
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بەڕووی جووتیارانی گوێرو دیبه‌گه‌و مه‌خموور بکرێنەوە و ئازاد بکرێن لە ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
یەکشەممە 13ـی تەممووزی 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سەبارەت بە کێشەی گه‌نم و به‌رهه‌مه کشتوکاڵیەکانی سنوری قایمقامیەتی مەخموور كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سیروان رۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هێمن قادر سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌بازار كردنی گه‌نمی جووتیاران و رزگار محه‌مه‌د قایمقامی مه‌خموورو به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی دیبه‌گه و گوێرو به‌رێوبه‌ری سایلۆ و نوێنه‌ری به‌رپرسی بازگه‌كان ئاماده‌بوون ، پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی کردەوە، پرۆسه‌ی وه‌رگرتن و به‌بازار كردنی گه‌نمی جووتیاران له‌م ساڵدا به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌رێوه‌چووه و بۆته جێگەی ڕه‌زامه‌ندی زۆرێك له جووتیاران ، هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر گه‌نم و به‌رهه‌می جووتیارانی سنووری ماده‌ی 140 كرا، هاوکات بڕیار درا، له پێناو خزمه‌تی جووتیارانی سنوورەکە، له 16ی ئه‌م مانگه‌وه بازگه‌كان بەڕووی جووتیارانی گوێرو دیبه‌گه و مه‌خموور بکرێنەوە بۆمه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له هه‌ولێر.
ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی دیكه‌ش، بڕیاردرا ئاسانكاریی بۆ جووتیاران بکرێ لەپێناو به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌و مه‌رجه‌ی ڕێپێدانیان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا كشتوكاڵییه‌كانه‌وه بۆ بكرێت.