ستیڤ ویتکۆف: بە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە گەشبینم
نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، لەبارەی دانوستنانەکانی حەماس و ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای قەتەر کۆدەبێتەوە.
یەکشەممە 13ی تەممووزی 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل لەبارەی ئاگربەستی غەززە گەشبینە.
هەروەها گوتیشی: لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکان لە پەراوێزی یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای قەتەر کۆدەبێتەوە.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردبووەوە و تێیدا ڕایگەیاندبوو، ئێمە پێشنیازی وڵاتانی نێوەندگیر و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاگربەستی غەززە قبووڵ کردووە، بەڵام حەماس ڕەتی کردووەتەوە.
ئاماژەشی دابوو، حەماس دەیەوێت لە کەرتی غەززە بمێنێتەوە و ئێمەش پاشەکشە لە کەرتەکە بکەین، بەمەش ئەوان لە هێرشکردنە سەر ئێمە بەردەوام دەبن. گوتیشی: من ئەوا قبووڵ ناکەم و هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم بارمتەکان بگەڕێنمەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شاندەکانی حەماس و ئیسرائیل بە مەبەستی ئاگربەستی غەززە چەند ڕۆژێکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەرن، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ گۆڕانێک بە ئاراستەی ئاگربەست بە دی نەکراوە.
چوارشەممە 9ـی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە دەرفەتێکی گەورە هەیە و ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستەکە ڕادەگەیەنین.
پێشتر، كه‌ناڵی 14ـی ئیسرائیل ورده‌كاریی پێشنیازیی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی بڵاو كردبووەوە، كه له چه‌ند ته‌وه‌رێك پێك دێت، له‌وانه: له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی 10 ئیسرائیلی، هەزار فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێن كه 100 كه‌سیان ئه‌وانه‌ن، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و حه‌ماس سه‌رپشك ده‌بێت كه داوای ئازادكردنی كێ ده‌كات.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی بارمته كوژراوه ئیسرائیلییه‌كان به سێ كاروانی جیا و له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ڕاده‌ستی ئیسرائیل ده‌كرێنه‌وه. هاوكات نابێت هیچ ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێك بۆ ئاڵوگۆڕی ئازادكردنی بارمته و دیله‌كان به‌ڕێوه بچێت. ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، حه‌ماس 10 بارمته ئازاد ده‌كات و ته‌رمی 15 بارمته‌ی دیكه‌ش ڕاده‌ستی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه، به‌ڵام حه‌ماس دووباره سه‌رپشك ده‌بێت له ناوه‌كانیان.