عەباس عراقچی: ناتانیاهۆ لە جەنگی دژ بە ئێران پەنای بۆ 'بابە' بردووە

ئەمڕۆ دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛ دوو ساڵ لەمەوبەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بەڵێنی سەرکەوتنی لە غەززە دا. لە کۆتاییدا لە قوڕاوێکدا گیری خواردووە، ڕووبەڕووبوونەوەی فەرمانی دەستگیرکردن بەتۆمەتی تاوانەکانی جەنگ بووەتەوە و هەروەها 200 هەزار خۆبەخشی حەماسیش زیادی کردووە.
عراقچی دەڵێت: ناتانیاهۆ، خەونی ئەوەی دەبینی کە بتوانێت دەستکەوتی زیاتر لە 40 ساڵی ئەتۆمییەکانی ئێران بسڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەش دا ئەو هەریەک لەو دەیان زانا ئێرانیانەی کە کوشتی، زیاتر لە 100 زانای بەتوانایان ڕاهێنابوو. بەمنزیکانە نیشانی نەتانیاهۆ دەدەن کە توانای چییان هەیە.
عەباس عراقچی دەشڵێت: لووتبەرزییەکەی ناتانیاهۆ، هەر بەوەوە ناوەستێت. دوای ئەوەی نەیتوانی هیچ کام لە ئامانجە جەنگییەکانی لە ئێراندا بەدیبهێنێت، ناچار بوو پەنا بۆ لای "بابە" ببات، واتا ئەمەریکا، کاتێک مووشەکە بەهێزەکانمان شوێن نهێنییەکانی ئیسرائیلیان تەخت کرد، کە تا ئێستاش ناتانیاهۆ ئاشکرای ناکات، دەبینین ئیستا بە ئاشکرا بە ئەمەریکا دەڵێت کە دەبێت چی بڵێت یان نابێ لە دانوستان لەگەڵ ئێران چی بکات.
جگە لەو شتانەی کە تاوانبارێکی جەنگی داواکراو دەیڵێت، ئەو پرسیارە حەتمییە دێتە ئاراوە: ئایا ناتانیاهۆ بەڕاستی چ ماددەیەک دەکێشێت؟ و ئەگەر هیچ ناکێشێت، بەڕاستی مۆساد چی لەسەر کۆشکی سپی هەیە؟ بەو شێوەیە کۆشکی سپی کۆنترۆڵ کردووە.