سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: تەنیا لە شەش مانگدا مۆڵەت بە 79 پرۆژە دراوە
سەرەڕای ئەو کێشە ئابوورییانەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دروستکردووە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە وەبەرهێنانی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دەڕوانێت و دەڵێت: بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 254 ملیۆن دۆلار لە سێکتەرە جیاوازەکان وەبەرهێنان کراوە.
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەممووزی 2025، بە کوردستان24 گوت: ئاماری نیوەی یەکەمی ساڵی 2025، دڵخۆشکەرە لە بواری دروستکردنی پڕۆژەی نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، گوتیشی: تەنیا لە شەش مانگدا لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەک پەروەردە، وەرزش، کشتوکاڵ، گەشتیاری، نیشتەجێبوون و بازرگانی، 79 پرۆژە مۆڵەتیان پێدراوە.
هەروەها ئاماژەیدا، لە کۆی ئەو 79 پرۆژەیەی مۆڵەتیان پێدراوە، بە بەهای ملیارێک و 254 ملیۆن و 385 هەزار و 369 دۆلار وەبەرهێنانیان تێدا کراوە، لە نێویاندا 28 پرۆژەیان بازرگانییە و بەهای وەبەرهێنانیان 220 ملیۆن و471 هەزارو 330 دۆلارە.
محەممەد شوکری جەختی لەوە کردەوە، دەستەکەی هەوڵی زیاتر دەدات بۆ خزمەت بە هاووڵاتیان و نیشتمان، بۆ ئەمەش ئاسانکاری و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی پرۆژەی گرنگ و بەسوود زیاد دەکەن.
بە گوێرەی ئەو ئامارەی دەست کوردستان24 گەیشتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2025، پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە سێکتەرەکان 79 پرۆژەبووە، بەمشێوەیە بوون:
بازرگانی
28 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
220,471,330 دۆلار
پیشەسازی
17 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
441,023,015 دۆلار
نیشتەجێبوون
10 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
519,221,753 دۆلار
تەندروستی
3 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
12,224,078 دۆلار
کشتوکاڵ
3 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
4,719,500 دۆلار
نیشتەجێبوون
10 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
519,221,753 دۆلار
گەشتیاری
8 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
15,696,768 دۆلار
وەرزشی
2 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
14,500,000 دۆلار
پەروەردەیی
6 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
10,515,925 دۆلار
خزمەتگوزاریی بازرگانی
2 پرۆژە
بەهای وەبەرهێنان
16,013,000 دۆلار