پیانیچ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا باسی مێسی كرد
پیانیچ: ئێستا خه‌ونه‌كه‌م هاته دی، له باشترین یانه‌ی جیهانم

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مێرالیم پیانیچ واژۆ كرد و به میدیاكانی ناساند، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: دڵخۆشم كه هاتوومه‌ته باشترین یانه‌ی جیهان.
پیانیچ له به‌رده‌م مێدیاكان درێسی ژماره هه‌شتی به‌رز كرده‌وه و دوای واژۆكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد.
پیانیچ یه‌كه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسایه و بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌م یانه‌یه و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌شی ده‌گاته 60 ملیۆن یۆرۆ، جگه له وه‌رگرتنی پێنج ملیۆن یۆرۆ له‌كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان، مه‌رجی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌شی ده‌گاته چوار سه‌د ملیۆن یۆرۆ.
پیانیچ له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: شانازیه كه ده‌بمه به‌شێك له‌م یانه‌یه، بارسا یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌مه‌وێت لێره نازناوه‌كان ببه‌مه‌وه، من ئێستا له باشترین یانه‌ی جیهانم، هه‌رچه‌نده جێهێشتنی یوڤێنتۆس بڕیارێكی قوڕس بوو، چونكه ئه‌میش یانه‌یه‌كی گه‌وره و مێژووییه، به‌ڵام تۆپی پێ هه‌موو كاتێك پێویستی به ركابه‌ری نوێیه، ته‌مه‌نم ته‌نیا شه‌ش ساڵ بوو كه خه‌ونم به یاریكردن له‌م یانه‌یه ده‌بینی.
پیانیچ ده‌شڵێت: بێ ئارامم بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م یاریی له‌گه‌ڵ بارسا، ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو روویدا چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، به‌ڵام ئه‌نجامی گه‌وره له تۆپی پێ رووده‌ده‌ن، منیش رۆژێك له رۆژان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م به ئه‌نجامی گه‌وره دۆڕاوم، ئێستا زۆر دڵخۆشم كه گه‌یشتوومه‌ته ئێره، به هه‌موو توانام هاوكاری بارسا ده‌كه‌م.
پیانیچ گوتیشی: رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا زیانێكی گه‌وره‌یه، مه‌حاڵه مێسی درێسی یانه‌یه‌كی دیكه بپۆشێت، ئێره ماڵی مێسییه، پێموایه به مانه‌وه‌ی هه‌مووان دڵخۆشن، منیش وه‌كو هه‌ركه‌سێك دڵخۆشم، چونكه له ته‌نیشیتیه‌وه یاریی ده‌كه‌م، بێگومان مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، پێشتر له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ و تۆتی یاریم كردووه ئێستاش له‌گه‌ڵ مێسی.
پیانیچ ده‌شڵێت: له‌سه‌ر شوێنی یاریكردنم له‌گه‌ڵ كۆمان قسه‌مان كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین رۆڵم چی ده‌بێت، له یوڤێنتۆس له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ناوه‌راست یاریم كردووه و لێره‌ش بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌م، كه هاتوومه‌ته ئێره هه‌وڵیش ده‌ده‌م به زووترین كات خۆم فێری زمانی ئیسپانی بكه‌م
