سبه‌ی به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك
باشووری کوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌م
هه‌رێمی كوردستان
بودجه
كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت
مه‌سرور بارزانی
هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه (16ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، ئه‌نجامی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتی عێراق، مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پرسه‌كانی تایبه‌ت به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی بودجه‌ی فیدراڵی عێراق، تاوتوێ ده‌كرێن.
دوێنێ حكومه‌تی عێراق، پڕۆژه بودجه‌ی 2020ی په‌سندكرد، كه تایبه‌ته به بودجه‌ی 3 مانگی داهاتووی دارایی عێراق و پڕۆژه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، بۆ په‌سندكردنی.