حزبە ئاینییەکان لە حکوومەتی ئیسرائیل دەکشێنەوە
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، حزبی ئاگودات ئیسرائیل کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانی حکوومەت ڕاگەیاندووە، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی نیازی پارتی دێگڵ هاتۆرا بۆ دەستلەکارکێشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پڕۆژە یاسای لێخۆشبوونی خوێندکارانی یەشیڤا لە خزمەتی سەربازی، تێپەڕاند بوو.
ئیسرائیل هایۆم بڵاوی کردەوە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دێگڵ هاتۆرا جێبەجێ دەکرێت، لەکاتێکدا هەوڵدەدرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبوونەوە بکرێت بۆ ئەوەی پارتەکە لە بڕیارەکەی پاشگەز بێتەوە و لە حکوومەتدا بمێنێتەوە.
لای خۆیەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە، سەرکردایەتی دێگل هاتۆرا سەرەڕای فشارە سیاسییەکان کشانەوەی خۆی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژە یاسا پێشنیازکراوەکە "ڕێککەوتنی لەسەر کراوە تێپەڕاندووە و پارتەکە لە بڕیارەکەی پاشەکشە ناکات".
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مەعاریف، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێستا تەنیا خۆی ماوە و سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەکی بچووک و 61 ئەندامی کنێست دەکات.
ڕۆژنامەکە هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر حزبی شاسیش بکشێتەوە، حکوومەت زۆرینەی خۆی لەدەست دەدات و لە کۆی 400 ئەندامی کنێست دەبێتە حکوومەتێکی کەمینە 50 ئەندام.
ئیسرائیل هیۆم بڵاوی کردەوە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی حزبەکانی ئایینی جوولەکە یەکگرتووی تەورات کە 'دێگل هاتۆرا و ئاگودات ئیسرائیل لەخۆدەگرێت' لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو مانایەش هاوپەیمانییەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە لە پاراستنی زۆرینەی خۆی لە کنێست.