لە پزیشکی دادی بەغدا پشکنینی ڕوفاتی 22 هاووڵاتیی ئێزدی تەواو بووە
سەرەتای مانگی داهاتوو ڕوفاتەکان ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی بەتریکور بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دوای ئاشکرا کردنی ناسنامەکان ڕوفاتی 22 هاووڵاتیی ئێزدی ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، خەیری عەلی، سەرۆکی ڕێکخراوی بەتریکور بۆ مافەکانی مرۆڤ، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ناسنامەی چەند ڕوفاتێکی ئێزدی لە پزیشکی دادی بەغدا ئاشکرا بوو، بڕیاره له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو، 22 ڕوفات ڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كانیان له سنوورى شنگال بكرێنەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەتریکور بۆ مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت: ڕۆژى 12ـی 8ـی 2025، مه‌راسیمێك بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌م 22 ڕوفاته دەکرێت و ڕۆژى دواییش له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه بە خاك دەسپێردرێن.
دەشڵێت: ڕوفاتەکان بریتتیە لە چوار ئافرەت و 18 پیاو کە منداڵیشیان تێدایە.
خەیری عەلی، ڕاشیگەیاند "له‌و 22 ڕوفاته، 12 خه‌ڵكی گوندى كوجۆ، دوو خه‌ڵكى ته‌لعوزێر، دوو گوندى قنی، دوو گوندى سۆڵاغ، دوو گوندى هه‌مه‌دان، یه‌ك ڕوفات خه‌ڵكى گوندى حه‌ردان و چوار ڕوفاتیش هی ناوچه جیاوازه‌كانن."
دەشڵێت: تاوه‌كو ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 68 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 25 گۆڕن، له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه هه‌ڵدراوانه‌ش کە متر لە 850 ڕوفات ده‌رهێندراون و ته‌نیا 274 ڕوفاتیان ناسراونه‌ته‌وه و بەو 22 ڕوفاتە 93یان تاکو ئێستا ڕادەست کران.
له ساڵى 2021 ئه‌وه حەوتەمین جاره ڕوفاته‌كان ڕاده‌ستى كه‌سوكاری ئێزیدییه‌كان ده‌كرێنه‌وه، له 6ـی، شوباتی 2021، ژماره‌ى ئه‌و ڕوفاتانه‌ى ڕاده‌ست كراوه‌نه‌ته‌وه بریتی بووه له 104 ڕوفات، 42 ڕوفات له 9ـی کانوونی یەکەمی 2021، هەروەها 16ڕوفات له24ـی ئۆکتۆبەری 2022 بوو، 39 ڕوفات له 20ـی حوزەیرانی 2023 بوو، 41 ڕوفات له 22ـی تشرینی دووەمی 2024 بووە، 32 ڕوفات له21ـی شوباتی 2025بووە.