ئیحسان عەبدولرەحمان: لە ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا 765 کەس لەسەنتەری شیانەوە سوودمەند بوون

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا 765 کەس لەسەنتەری شیانەوە سوودمەند بوون
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیحسان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین، دەست بکاتەوە بەکار و کارەکانی و پرۆژە یاساکیشمان ئامادەیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانە چاوەڕێی ئەوە دەکەین دەنگی لەسەر بدرێت وببێتە یاسا و بەپێی ئەو ئامارەی کە ئێمە کردوومانە، لە بروایەدام زیاتر لە سێ هەزار کەس لەو پرۆژە یاسایە سوودمەند دەبێت لێی.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکان دەڵێت: لێبوردنی تایبەتمان هەیە بۆ نەخۆش و پەککەوتەکان، ساڵی ڕابردوو 42 کەسمان هەبوو، ئەمساڵیش لە کۆبوونەوەداین و چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکین بۆ ئەوەی ئەوانەی نەخۆشییان هەیە، بڕیاری لەسەر بدرێت.
دەشڵێت: دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئەو نەوجەوانانەی کە کەسوکاریان نییە، لە ناو چاکسازییەکەماندا خەرجی گیرفانمان بۆ دۆزیونەتەوە، لەلایەن وەزارەتی داراییشەوە بۆ هەر نەوجەوانێک مانگانە 30 هەزارییان بۆ دابین کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا، داوامان لە یونسێف و ڕێکخراوەکانەوە کردووە، هەلی کار بۆ ئەو نەوجەوانانە بدۆزرێتەوە لە ناو چاکسازییەکان. هەروەها دەشڵێت: سێیەمجارە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورەی گەرمیان، تەندەر دەکەن، بەڵام کەس وەری ناگرێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە تووشی هەرێمی کوردستان بووە، بووەتە گرفتی گەورە بۆمان و نوسراومان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بەکارەکان دەکەین و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئیدارەی گەرمیان خۆیان سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی دەکەن، هەوڵدەدەین لەمساڵدا بکەوێتە کار.
ئیحسان عەبدولرەحمان، ڕاشیگەیاند "شیاندنەوە لە چاکسازییەکان بەردەوامە، هەر شەش سەنتەرەکە کارەکانیان بە بەردەوامی دەکەن و سوودێکی زۆری گەیاندووە بە چاکسازان و سزا دراوان، لە ساڵی رابردوو و ئەمساڵ 765 کەس لەو سەنتەرانە سوودمەند بوون و چەندان خولیان بینووە بە پێی بەرنامەکانی توێژەرەکانمان کاریان کردووە."
گوتیشی: لە پلانماندا هەیە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراقی لەگەڵ چاکسازییەکانی حکوومەتی فیدراڵ بۆ هاوکاری کردنی یەکتر دروست بکەین، بۆ ئەو نووسراوانەی دەکرێت بۆ پشتیوانی یەکتر.