كابینه‌ی نۆیه‌م.. ته‌مه‌نێكی كورت و سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری

به‌شێكی دیكه‌ش له‌ جێبه‌جێكردندان

K24- هه‌ولێر:

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، گرنگییەکی زۆر بە پڕۆژە گەورە و بچووکەکانی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوه‌، شارەوانیەکان، کارەبا و وەبەرھینان دراوە، ئەو بەڵێنانەشی کە بەھاووڵاتییانی دابوو، واینەکرد دۆخی خراپی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ جێبه‌جێكردنیان ساردی بکەنەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عه‌بدولحه‌مید ئه‌حمه‌د، بەڕێوبەری گشتیی پلاندانان لە وەزاەرتی شارەوانی دەڵێت: سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەبوونی بودجەی پێویست بۆ ئەو پلانەی لە سەرەتای کابینەکە دایاننابوو، بەڵام بە سەدان پڕۆژەی جیاواز لە سەر ئاستی شارەوانییەکان و بەڕێویەرایەتییەکان ئەنجام دراون.

هاوكات موخلیس سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یاسایی و كارگێڕی له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرای ده‌كات، وێڕای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستەكه‌یان بەردەوام بووه‌ لە جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکانی و پلانیان لە سێکتەری وەبەرھێنان، ئاوەدانکردنەوە و گەشتوگوزار بۆ نزیکەی ھەزار و سێسەد پڕۆژە داڕشتووە، كه بەشێکی زۆریان خراونەتە بواری جێبەجێکردن.

ھەرچی کەرتی کارەباشە وه‌ك ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی ده‌كات، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا زۆرترین گرنگی پێدراوە و بە ده‌یان وێستگەی نوێ کراونەتەوە و چەندین وێستگەی دیکەش دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین گرێبەستیش لەلایەن وەزارەتی کارەباوە بۆ دروستکردنی وێستگەی نوێ واژۆ کراوە و سیستەمی بەستنی پێوەری زیرەك بۆ تۆڕی نیشتمانی کارەبا بەردەوامە و تا ئێستا 300 ھەزار پێوەر لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان بەستراوە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە ئەو بەڵێنانەی کە بەھاوڵاتیانى دابوو بەردەوام بوو لە جێبەجێکردنیان و دۆخی خراپی دارایی و ڤایرۆسی کۆرۆناش ساردی نەکردنەوە لە جێبەجێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌.

تائێستا لە سەر ئاستی وەزاەرتی شارەوانی و وەزاەرتی ئاوەدانکردنەوە چەندنی پرۆژە جێبەجێ کراون، ئه‌وانیش:

  • 8 پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 19 ملیار دینار جێ بەجێ کراون
  • جێبەجێ کردنی پڕۆژە تۆڕی ئاوی خواردنەوەی پارێزگای ھەڵەبجە بەگوژمەی 176 ملیۆن دۆلار
  • جێبەجێ کردن و تەواو کردنی 252 پڕۆژەی جیاجیا بەگوژمەی 20 ملیار دینار لەسەر داھاتی شارەوانی و فەرمانگەکان

پڕۆژەكانی رێگاوبان

  • تەواو کردنی پڕۆژەی شەقامی 120 مەتری خێرا بە گوژمەی 140 ملیۆن دۆلار
  • قوناغی یەکەمی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 150 مەتری خێرای ھەولێر بەگوژمەی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار
  • دروستکردنی چەند ئەندەرپاس و رێگای ھاتووچۆ و شەقامی کەمەربەند و شەقامی بارزان بە گوژمەی 69 ملیار دینار
  • جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی بارزان و 51 گوندی دەوروبەری بەگوژمەی 130 ملیار دینار
  • چارەسەر کردنی کێشەی کەمئاوی ناحیەی کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی 10 ملیۆن دۆلار
  • جێبەجێ کردنی ئاوی ھەولێر 4 و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و 200 ملیۆن دۆلار
  • جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بەگوژمەی 20 ملیۆن دۆلار
  • جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بەگوژمەی 90 ملیار دینار
  • 28 گرێبەستی جیاواز بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ و خاشاك لەناو شار و ناحیە و گوندەکان بەگوژمەی مانگانەی 12 ملیار دینار
  • دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار - سلێمانی بەگوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار
  • جێبەجێ کردنی 5 پڕۆژەی جیاوازی ئاو لە شارەکانی ھەرێم بەگوژمەی 700 ملیۆن دینار
  • بوجە بۆ کۆمەڵێك پڕۆژەی ديكه‌ش تەرخانکراوە و لەسەرەتای ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت
  • 400 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی
  • تەرخانکردنی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێ کردنی 155 پڕۆژە لە بواری ئاو ئاوەڕۆ
  • تەرخانکردنی 9 ملیار دینار بۆ جێبەجێ کردنی 104 پڕۆژەی جیاواز لەسێکتەری شارەوانی
  • تەواو کردنی قۆناغەکانی دیزاین و تەرخانکردنی 300 ملیۆن دۆلار بۆ جێبەجێ کردنی ئاوەڕۆی فورسی ھەولێر
  • تەرخان کردنی 9 ملیۆن دینار بۆ چارەسەر کردن و راکێشانی ئاوەڕۆی لوولەيی لە ھەولێر و کێشەی ئاوەڕۆی سلێمانی و ھەڵەبجە
  • ئەو پڕۆژانەی تا ئێستا تەواو کراون زیاتر لە 251 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە
  • ئەو پڕۆژانەی کە بەردەوامن نزیکەی 2 ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە
  • 800 ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ کۆمەڵێك پڕۆژەی دیکە ھێشتا دەست بەجێبەجێ کردنیان نەکراوە
  • لەسیکتەری کارەباش کە کابینەی نۆیەم ئامانجێتی كاتژمێره‌كانی کارەبا بگەیەنێتە 24 کاتژمێر
  • 413 پڕۆژەی کارەبا و وێستگە دروستکراون و بەشێکیشیان لە جبيبەجێ کردندان بە گوژمەی 17 ملیار و 220 ملیۆن دۆلار
  • تەرخانکردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ چاکسازی لە وێستگەی کارەبای دوکان و دەربەندیخان و بازیان و چەند وێستگەیەکی ديکە
  • دروستکردنی وێستگەی کارەبای شێروان مەزن و وێستگەی 300 مێگاواتی ھەڵمی خەبات و کەستەزان و ئازادی نوێ و روناکی.

ئامانجی حکومەتیش ئاوەدانی و بەره‌وپێشبردن و دروست کردنی ژێرخانێکی بەھێزی ئابوورییە بۆ کوردستانێکی بەھێزتر، ھەنگاوەکانیش بەردەوامن بۆ ئاوەدانی و قۆناغێکی باشتر.

H.B