زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەری سنووری شارەوانیی بەحرکە، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

وەک قۆناغی یەکەم، ناوی زیاتر لە 3 هەزار فەرمانبەری سەر بە سنووری شارەوانیی قەزای بەحرکە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.

سێشەممە 15ـی تەممووزی 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: لە قۆناغی یەکەمدا، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا جیاوازەکان لە سنووری قەزای بەحرکە، دابەش دەکرێن.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی کە بڵاو کراوەتەوە، 3003 فەرمانبەری سنووری بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە.

ڕۆژی 27ـی ئاداری ساڵی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

 
 
Fly Erbil Advertisment