چۆن دەزانی تووشی ژەهراویی بوونی جەستە بوویت؟

نیشانەکانی ئەمانەن

K24- هەولێر:

ژەهر لە هەموو شوێنێک هەیە، لە هەوایەی هەڵی دەمژین، ئەو ئاوەی دەیخۆینەوە و ئەو خواردنەشی دەیخۆین.

هەندێکجار زۆر کۆبوونەوەی ئەو ژەهرە، چەند نیشانەیەک لە جەستەی مرۆڤ دروست دەکات.

یەکەم نیشانەی زۆربوونی ژەهر لە جەستەی مرۆڤ، تووشبوونە بە قەبزی ئەمەش بەهۆی تێکچوونی گەدەیە، چارەسەری ئەمەش بە خواردنی تەندروست، کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان و خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاوە.

نیشانەی دووەم، هەستکردنە بە سەرگێژخواردن لە بەیانیان زوو و شەوان درەنگ، ئەمەش بەهۆی کەمبوونی ڤیتامین و کانزاکانە لە لەشدا.

نیشانەی سێیەم، ئارەقەکردنی زۆرە بەبێ هۆکار، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ژەهرەکە گاز و ئارەقەی زۆر دروست دەکات.

نیشانەی چوارەم، بوونی ئازارە لە ماسولکەکان ئەمەش بەهۆی هەوکردنی بەردەوامی تەواوی ماسولکەکانە کە باشترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی وەرزشە.

نیشانەی کۆتایی، تێکچوونی خەوە، ئەمەش بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنی کۆرتیزۆلە کە بەشێوەیەکی نەرێنی کار دەکاتە سەر سیستمی خەو و وادەکات شەوان خەوێکی قوڵت نەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەم کێشانە، خواردنی تەندروست و زۆر خواردنەوەی ئاو و وەرزشکردن و خۆ دوورخستنەوەیە لە خواردنەوە کحولییەکان و کێشانی جگەرە.