ڤینیسیۆس سێ ئەوەندەی ئێستای دەوێت
داواکارییەکەی ڤینیسیۆس سەرسووڕهێنەوە
پێدەچێت هەموو شت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە بووبێت، بەڵام راستییەکە ئەوەیە، "هیچ رێککەوتنێک نەکراوە".
گرنگترین ناکۆکی نێوانیان لەسەر پارەیە. ڤینیسیۆس دەیەوێت زۆرترین مووچەی یانەی ریاڵ مەدریدی هەبێت، تەنانەت لە ئێمباپێش زیاتر. دەنگۆی ئەوە هەیە داوای 30 ملیۆن یۆرۆی کردووە، جگە لە پاداشتەکان.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئەم بڕە پارەیە نادات، نە بە ڤینیسیۆس و نە بە هیچ یاریزانێکی تر، ئەمەش لە كاتێكدایە مووچەی ئێستای ڤینیسیۆس بڕی 10 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئێمباپێ 15 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
ریاڵ مەدرید تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ڤینیسیۆس هەیە و بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی ئەم یاریزانە پەلە ناکات. هەرچەند دەنگۆیەكی بەهێز هەیە كە ریال مەدرید بیر لە فرۆشتنی ڤینیسیۆس دەكاتەوە، بەڵام ڤینیسیۆس بیر لە جیابوونەوە ناکاتەوە لەكاتێكدا ڤینی گرێبەستی خەیاڵی لە خولی سعوودیە بۆ هاتووە.
ڤینسیۆس جۆنیۆر لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیل بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریال مەدرید، لەگەڵ ئەم یانەیە دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و لە كۆی 322 یاری، 106 گۆڵ و 83 ئاسیستی كردووە.
ئا: محەمەد شەهدی