کایا کالاس: بڕیاری سەپاندنی سزاکان سەر ڕووسیا پەسەند نەکرا

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هیچ بڕیارێکیان سەبارەت بە سزادانی ڕووسیا نەداوە، ئاماژەشی داوە، لە نزیکەوەی چاودێری دۆخی هاوکارییە مرۆییەکان کەرتی غەززە دەکات، هاوکات سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت.

سێشەممە 15ی تەممووزی 2025، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، بڕیاری سەپاندنی سزاکان سەر ڕووسیا پەسەند نەکرا. گوتیشی: ئێستا بڕیارەکە لە دەست دادگای سلۆڤاکیایە.

لەبارەی هاوکاری مرۆییەکانی کەرت غەززە ئاماژەی دا، دەبێت ئیسرائیل بۆ باشترکردنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە هەنگاوێکی کۆنکرێتی بنێت، بۆ ئەمەش یەکێتیی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێری باردوخەکە دەکات.

هاوکات سەبارەت بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە گوتبووی، ئێمە چەک بە ئۆکرانیا دەدەین، بەڵام هاوپەیمانی ناتۆ پارەکەی دەدات، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕەخنە لە سەرۆکی ئەمەریکا دەگرێت و گوتی: ئەگەر بەڵێنت دا چەک بە ئۆکرانیا بدەیت، بەڵام پارەکەی نادەیت، نابێت بڵێت چەک بە ئۆکرانیا دەدەم.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە، کایا کالاس، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل، ڕایگەیاندبوو "هیوادارم بەم نزیکانە لەسەر سەپاندنی پاکێجێکی نوێ سزاکان بۆ سەر نەوتی ڕووسیا، ڕێک بکەوین."

بەهۆی ناڕەزایی سلۆڤاکیا چەندان هەفتە سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر ڕووسیا دوا خرا.