دوو هاوژین لەرۆژی جیابوونەوەیان وێنەی یادگاری دەگرن

کوردستان24

K24- هەولێر:

دوو هاوژین دوای جیابوونەوەیان وێنەی مەراسیمی جیابوونەوەیان گرت.

ئەگەرچی وێنەی یادگاری  و فۆتۆ شووت لە مەراسیمی مارەکردن و ئاهەنگی هاوسەرگیریی دەگیرێن، بەڵام دوو هاوژین بەهۆی جیابوونەوەیان چەند وێنەیەکی جیاواز دەگرن.

بەگوێرەی هەواڵێکی فۆکس نیوز، وێنەی ئەو دوو هاوژینە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

کچەکە نووسینێکی بەدەستەوەیە و تێیدا نووسراوە” ئایا تۆ لە من جیا ئەبیتەوە.

کوڕەکەش لە وەڵامدا نووسیویەتی، بەڵێ.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، هەردوولا وێنەکانیان بە شێوەیەکی زۆر سەردەمیانە گرتووە و بە جیابوونەوەکەشیان پێدەکەن.