دوو هاوژین لەرۆژی جیابوونەوەیان وێنەی یادگاری دەگرن
کوردستان24
K24- هەولێر:
دوو هاوژین دوای جیابوونەوەیان وێنەی مەراسیمی جیابوونەوەیان گرت.
ئەگەرچی وێنەی یادگاری و فۆتۆ شووت لە مەراسیمی مارەکردن و ئاهەنگی هاوسەرگیریی دەگیرێن، بەڵام دوو هاوژین بەهۆی جیابوونەوەیان چەند وێنەیەکی جیاواز دەگرن.
بەگوێرەی هەواڵێکی فۆکس نیوز، وێنەی ئەو دوو هاوژینە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
کچەکە نووسینێکی بەدەستەوەیە و تێیدا نووسراوە” ئایا تۆ لە من جیا ئەبیتەوە.
کوڕەکەش لە وەڵامدا نووسیویەتی، بەڵێ.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، هەردوولا وێنەکانیان بە شێوەیەکی زۆر سەردەمیانە گرتووە و بە جیابوونەوەکەشیان پێدەکەن.