سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كاره‌با لە هه‌ولێر به‌گه‌ڕخران
پڕۆژه‌كان كێشه‌ی كاره‌بای به‌شێكی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن
K24 – ھەولێر:
وێستگەی 132 کەیڤی کەسنەزان و راکێشانی ھێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 کەیڤی لەگەڵ دەرھێنانی 8 فیدەری 11 کەیڤی، 3 پرۆژەی دیکەی گرنگی وەزارەتی کارەبان لە پارێزگای ھەولێر تەواوکران، به‌مه‌ش بارگرانی لەسەر زۆنێکی گرنگی ھەولێر ھەڵدەگیرێت، ئەمە ھەنگاوێکی دیکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا.
ماوه‌ی 60 رۆژ وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ تەواوکردنی ئه‌و پڕۆژانه دیاریكرابوو، بەڵام 15 رۆژ زووتر لەو وادەیە تەواو کران، گوژمەی ئەو پرۆژانە لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانه‌وه تەرخانکراوە، دەستپێك و کۆتا پرۆژەش نابێت، بڕیارە دوای ئەوە چەند وێستگەیەکی تازەش دابمەزرێن.
بۆ یەکەمجار لە کابینەی نۆیەم توانرا لە وەرزی گەرمای ئەمساڵ 19 تا 21 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان بدرێت، چەند وێستگەیەکی نوێ و گەروە کرانەوە، ئەو وێستگانەی لەکار کەوتبوون بەگەڕخرانەوە، لەم کابینەیەی حکومەت "كابینه‌ی نۆیه‌م" چاکسازی لە کەرتی کارەبا دەستیپێکرد و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەبای ھەرێمی کوردستان بگه‌یه‌نێته ئاستی 24 کاتژمێری.