"هه‌موو شتێك كۆتایی هات به‌یل ده‌گه‌ڕێته‌وه تۆتێنهام"
"ریال مه‌درید پاره‌ش ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یل له یانه‌كه بڕوات"
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا و ئیسپانیا، هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه و گاریس به‌یل ده‌گه‌ڕێته‌وه تۆتێنهام.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مرۆیدا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ماڵئاوا به‌یل.
کەناڵی سکای سپۆرتس و بی بی سی بەریتانی ئاشکرایان کردووە، گاریس بەیل بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک دەچێتە تۆتێنهام و هەموو شتێک کۆتایی هاتووە، تەنیا ماوە بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا بەریتانییەکان تۆتێنهام ٢٠ ملیۆن پاوەند وەکو مووچە و پاداشتەکان بە بەیل دەدات و دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە یاریزانە وێلزییەکە دەگەڕێتەوە تۆتێنهام کە ساڵی ٢٠١٣ بەرامبەر ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ چووە ریال مەدرید.
جۆناتان بارنێت، بەڕێوەبەری کارەکانی بەیل دووپاتیکردەوە کە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەیل لە هەموو کاتێک زیاتر لە رۆیشتنی لە ریال مەدرید نزیکە و ئاشکراشی کرد نزیکە بگەڕێتەوە تۆتێنهام و گرێبەستەکە خەریکە تەواو بێت، ریال مه‌درید ئاماده‌یه به‌شێك له مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له جیاتی تۆتێنهام بدات.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانیش رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمیری داهاتوو بەیل بەرەو لەندەن گەشت دەکات و بە هاوڕێیەکانی راگەیاندووە دەگەڕێتەوە ریزەکانی تۆتێنهام.
گاریس بەیل له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 251 یاری كردووه، 105 گۆڵ و 68 ئاسیستی هه‌یه و مووچەی ساڵانەی له یانه‌ی ریال مه‌درید 15 ملیۆن یۆرۆیە و ئەمەش له دوو ساڵی رابردوو گەورەترین کێشە بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.
