"بارتۆمیۆ كورسی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنای له‌ده‌ستدا"
ته‌نیا 271 واژۆی دیكه‌ی هانده‌ران پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌ربكرێت
هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته قۆناخی كۆتایی و ته‌نیا 271 واژۆ پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی بارتۆمیۆ ده‌ربكرێت.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ژێر گوشاری واژۆی هانده‌ران له‌سه‌ر لێواری دوورخستنه‌وه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی 90% پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه.
ده‌سته‌یه‌ك له هانده‌رانی بارسێلۆنا له شێوه‌ی رێكخراوێك له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی بارتۆمیۆ ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا 16 هه‌زار 250 واژۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و ته‌نیا پێویستیان به 271 واژۆی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی رێنماییه‌كان بارتۆمیۆ له سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا دووربخه‌نه‌وه.
فشاری هانده‌ران له‌سه‌ر بارتۆمیۆ دوای ئه‌وه هات كه بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی كرد و له چامپیۆنزلیگیش به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی گه‌وره‌ترین شكستی مێژوویی بوو، جیا له‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی مێسی بۆ جێهێشتنی بارسێلۆنا ڕقی هانده‌رانی له بارتۆمیۆی سه‌رۆك زیاد كرد، له ئێستادا ده‌یانه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له 2021 دوورخستنه‌وه‌ی بارتۆمیۆ پێشبخه‌ن و ده‌سته‌یه‌كی كارگێری نوێ بێننه پێشه‌وه.
