بەوێنە: چاودێریکردنی هەڵمەتی پاککردنەوەی رێگاکانی سنووری هەولێر

ساسان عەونی: دوو مەبەستمان هەیە

K24 - هەولێر

تیمێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سەرۆکایەتی ساسان عەونی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و فەرمانگەی تایبەت بە چارەسەری خاشاک و ژینگەپارێزی، رێگاکانی پارێزگای هەولێریان بەسەرکردەوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ژینگەپارێزی.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانیکدا بۆ کوردستان24 رایگەیاند "ئەمڕۆ بەپێویستمان زانی بە رێگاکانی دەوری هەولێر و شار و شارۆچکەکانیدا بگەڕێین بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشی ژینگەپارێزی و فڕێدان و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ببین، دواتر چارەسەری بکەین".

تیمەکە دوو مەبەستیان لەم گەڕانە هەیە، وەک ساسان عەونی باسی دەکات "لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئاستی ئەداکردنی ئەو کۆمپانیایانەی تایبەتن بە کۆکردنەوەی زبڵ و چارەسەری خاشاک، لەهەمان کاتیشدا بزانین چاودێری فەرمانگەکانی حکومەت و ئاگادارییان لە رەوشی ژینگەپارێزی چەندە، چونکە یەکێک لە ئەولەویاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکردنی خاشاکە، واتا هەم کارایی کۆمپانیاکان، هەم کارایی دامودەزگاکانی شارەوانی و فەرمانگەکانمان هەڵدەسەنگێنین".

هـ.ر.