لە عێراق 4 ھەزار و 326 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا
44 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17/9/2020 لە راگەیاندنێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانهوه بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیاندنەكە لەو 24 كاتژمێرەدا، 4 ھەزار و 326 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و 84 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە ھەبووە. ھاوكات 3 ھەزار و 859 كەس لەو پەتایە بەتەوای چاكبوونەتەوە.
بەمەش ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا بەرزبوویەوە و گەیشتە 307 ھەزار و 385 كەس، لەم ژمارەیە 8 ھەزار و 332 كەس بەو پەتایە گیانیان لە دەستداوە. ھەروەھا لەو ژمارەیە 241 ھەزار و 100 كەس چاكبوونەتەوە.
ژمارەی ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانەكاندا ماون، 57 ھەزار و 953 كەسن و لەم ژمارەیە 586 كەس لە ژێر چاودێری چڕدان.