میدیاکان: ئەمەریکا دژی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبییە

میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی هاوكارییه ئه‌منییه دوولایه‌نه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ناكۆك بێت و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌ك نه‌گرێته‌وه، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
دووشه‌ممه، 21ـی ته‌ممووزی 2025، ژماره‌یه‌ك میدیا له نێویشیاندا (The New Region) له‌سه‌ر زاری تامی برووس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، واشنتن به توندی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كه ناکۆک بێت لەگەڵ ئامانجەکانی هاوکاریی ئەمنی دوولایەنە و دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێستای عێراق و سەروەریی ڕاستەقینەی عێراق، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
میدیاكان گوتووشیانه: پرۆژە یاساکە گرووپی چەکدار دادەمەزرێنێت و مۆڵه‌تی كاركردن به هه‌ندێكیان ده‌دات کە هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و کارمەندانی ئەمه‌ریکایان له عێراق کوشتووە، ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌نگاوێكی سوودبه‌خش نییه.
پڕۆژەیاسای پێشنیازکراو، کە لە مانگی شوباتی ئه‌م ساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه پەسەند کرا، یاسای خزمەت و خانەنشینی بۆ هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لەخۆ دەگرێت، کە ئامانجی ڕێکخستنی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه هاوشێوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دیکەی ئه‌م وڵاته.