لە ئەمەریکا ورچێک خۆی دەکات بە ماڵێکدا
کابرا لەخەو خەبەر دەکاتەوە
K24- هەولێر:
ورچێک لە ماساچووسیتسی ئەمەریکا خۆی دەکات بە ماڵێکدا و پیاوێک بەناوی ماتیۆ کە خۆی خستۆتە بەر تیشکی خۆر خەبەر دەکاتەوە.
لە کامێرای چاودێری ماڵەکە دەرکەوتووە، ورچەکە بێباکانە خۆی دەکات بە ماڵەکەدا و لە مەلەوانگەی ماڵەکە کەمێک ئاو دەخواتەوە و پاشان دەچێت بۆ لای خاوەن ماڵ.
هاوسەری ماتیۆ لە تۆڕەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆکەی داناوە و نووسیویەتی، وابزانم ماتیۆ کەمێک تووشی سەرسوڕمان بووە.