ترەمپ: لەبارەی نەوتی سووریا رەنگە مامەڵە لەگەڵ كورد بكەین
"ئێمە لە سووریا تەنیا نەوت دەپارێزین"
K24 - ھەولێر
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی نه‌وتی سووریا، ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن. جەختیشی كردەوە، ته‌نیا بۆ پاراستنی نه‌وت له سووریا‌ن.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ترەمپ گوتی: "ئێمه له سووریا ده‌كشێینه‌وه، ته‌نیا نه‌وته‌كه ده‌پارێزین. نه‌وته‌كه‌مان ده‌ستكه‌وت و سه‌ربازیشمان له‌وێ هه‌یه پارێزگاری له نه‌وته‌كه بكات، بێجگه له‌وه له سووریا ده‌رده‌چین. سه‌ربازه‌كانمان له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و توركیا كشانه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازمان له‌و سنووره هه‌بوو. دواجار ژماره‌كه‌مان كه‌مكرده‌وه بۆ 50 سه‌رباز، ئه‌وانه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدا بوو، چونكه دوو سوپا به نیازبوون رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مەریكیانه‌ش له‌نێوانیاندا بوون مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانیان هه‌بوو".
گوتیشی: "ئێمه له سووریا ده‌چینه ده‌رێ و ته‌نیا په‌یوه‌ست ده‌بین به نه‌وته‌كه‌یەوه و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش ده‌ده‌ین. ره‌نگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ین له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بزانین چی ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه ده‌چینه ده‌رێ له‌و وڵاته. له عێراقیش ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌ربازمان ماوه‌ته‌وه و كه‌متریشی ده‌كه‌ینه‌وه".