سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر و سه‌ركردایه‌تیی نوێی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد

سەرۆک بارزانی به ته‌له‌فۆن قسه له‌گه‌ڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خۆی و سه‌ركردایه‌تیی نوێی حزبه‌كه‌ی ده‌كات به بۆنه‌ی ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی پێنجه‌میان.
سێشه‌ممه، 22ـی ته‌ممووزی 2025، سەرۆک بارزانی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كرد پیرۆزبایی لە خۆی و سەرکردایەتیی نوێی کۆمەڵی دادگەری كرد بە بۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵ و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵ.
سەرۆک بارزانی هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و سەرکردایەتیی نوێی ئه‌و حزبه خواست.
شەممە، 19ـی تەممووزی 2025، پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، بە بەشداریی 907 ئەندام کە 180ـیان ئافرەت بوون، لە شاری هەولێر به‌ڕێوه چوو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
شوان ڕابەر، ئەندامی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی دادگەریی کوردستان، بە هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24ـی گوت، لە ماوەی هەردوو ڕۆژی کۆنگرەکەدا، گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسێکی پێنچ بەشی دەکرێت کە تێیدا باس لە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی تاک بە تاکی ئەندامەکان کراوە.
لەبارەی ژمارەی کاندیدان بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و پۆستی سەرۆکی گشتیی کۆمەڵی دادگەری، شوان ڕابەر گوتی: عەلی باپیر تاکە کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی حزبەکە، هاوکات 80 کەس خۆی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کاندید کردبوو کە لە نێویاندا 29 کەس هەڵدەبژێردرێت، بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکەوە دەبن بە 30 کەس.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ساڵی 2005 بۆ جاری یەکەم بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و بەکۆی شەش هەزار دەنگ، بووە خاوەنی دوو کورسی پەرلەمان. لە دوایین هەڵبژاردنیش كه له 20ـی ئۆكتۆبه‌ری 2024 به‌ڕێوه چوو، ته‌نیا سێ كورسی به‌ده‌ست هێنا.