ئاوی گلدراوەی بەنداوی دوکان زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن مەتر سێجایە

وێنە؛ ئاوی بەنداوی دوکان
وێنە؛ ئاوی بەنداوی دوکان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، بەپێی زانیارییەکانی ئاراس ئەمین، پەیامنێری کوردستان24 دەڵێت: بەردانەوەی ئاوی ئێران کاردانەوەی لەسەر بەنداوی ئاوی دوکان دروست کردووە، ئاوی بەنداوەکەش نزیکەی چەند مەترێک دابەزیوە.

دەشڵێت: بەپێی ئەو داتایانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەکان و بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەکان وەرگیراون، لەماوەی 60 ساڵی ڕابردوودا کە مێژووی دروست بوونی بەنداوەکەیە، تا ئێستا داهاتی ئاو هیچ ساڵیک وەک ئەمساڵ ڕێژەکەی کەم نەبووە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی بەنداوەکانی هەرێم، بەهۆی كەمبارانییەوە تەنیا 240 ملیمەتر باران لەو ناوچانە باریووە کە کاریگەری لەسەر بەنداوی دوکان هەیە، بەهۆیەوە ئاوی بەنداوەكە بۆ نزیكەی 20 مەتر دابەزیوە و ئەمەش وایكردووە كە بەشێكی زۆری لێواری بەنداوەكە وشك ببێت،

گوێرەی زانیارییەكە، ئێستا لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا تەنیا یەك ملیارو 750 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكان گلدراوەتەوە، بەهۆی دروستكردنی بەنداویش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و كەمی بارانبارینەوە، 75%ی ئاو لە بەنداوی دوكان كەمیكردوە

ئەمساڵ لەو ناوچانەی کە کاریگەریان لەسەر بەنداوەکە هەیە نزیکەی 245 تا 250 ملم بارانباریوە، هەربۆیە ئەمساڵ کاریگەری باران زۆر بە خراپی لەسەر بەنداوی دوکان کەوتووەتەوە، بە جۆرێک ئێستا 1 لەسەر چواری بەنداوەکە ئاوی تێدایە. هەروەها بەردانەوەی ئاویش لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە ساڵانە بە تایبەت ئەمساڵ بە ڕێژەیەکی کەم کاریگەری بۆ سەر ئاژەڵداران و گوندنشینان، کشتوکاڵ و پرۆژەکانی حەوزی ماسی باشە، بەڵام کاریگەری لەسەر  بەنداوی دوکان دەبێت، لەبەر دوو هۆکار.

هۆکاری یەکەمیان؛ ئەو ئاوەی ئێران ڕۆژانە بەری دەداتە بە شێوەیەکی پچڕ پچڕە بەری دەداتەوە کە تەنیا لەو کاتانەدا بەری دەداتەوە کە تۆڕباینەکانیان یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارۆ ئاوی کار پێدەکات و دواتر دەیگرێتەوە.

دووەمیش بەنداوی دوکان یەکێکە لە گەورەترین بەنداوی عێراق و هەرێمی کوردستان کە کاریگەرییەکانی بەو ئاوانە زۆر بەرز نابێتەوە.

سێیەمیش ئاستی بەنداوی ئاوی دوکان زۆر دابەزیوە، دەکرێت بڵەین کاریگەرییەکە لەسەر ئەو بەنداوە ڕێژەییە. گوندی 'کێلە سپیان' ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەر زێی بچووک، هەر بۆیە خەڵکی گوندەکە ڕاستەوخۆ کاریگەرییەکانی ئاوی بەنداوەکە دەبینن.

دانیشتوویەکی گوندی کێلە سپیانیش دەڵێت: پێشتر ئاوەکە بە کات بەردەدرایەوە بۆ بەنداوەکە، بەڵام لەوەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو بەنداوەی دروست کردووە، ئاوەکە بەر ناداتەوە.

دروستکردنی بەنداوی دوکان لە ساڵی 1954 دەستیپێکردووە و لە ساڵی 1959 تەواو بووە، بەنداوەکە دەکەوێتە سەر ڕووباری زێی بچووک لە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان. بە یەکەم بەنداو لە عێراق دادەنرێت.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment