کۆریای باشوور..بەهۆی بارانی بەخوڕ 23 کەس گیانیان لەدەستدا

لە کۆریای باشوور بەهۆی بارانی بەخوڕ 23 کەس گیانیان لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆریا ڕایگەیاند، بارانی بەخوڕ هەفتەیەکە کۆریای باشووری گرتووەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 23 کەس و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێنن  و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

دەسەڵاتداران هەوڵی بەرفراوانیان داوە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی کارەساتەکە، 12 هەزار و 791 ڕاپۆرتیان لەبارەی زیانگەیاندن بە دامەزراوە گشتیی و تایبەتییەکان پێگەیشتووە، تێیدا 6487 ڕاپۆرتیان بەپەلە چارەسەرکراون.

هەروەها بەهۆی لافاوەکەوە زیاتر لە 15 هەزار کەس لە نێوان 16 بۆ 19ـی تەمموز، ئاوارەبوون بۆ پەناگەی کاتی و تا ئێستا دوو هەزار و 243 کەس نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.