گومان دەکرێت فڕۆکەیەکی ڕووسیا بە 49 سەرنشینەوە کەوتبێتە خوارەوە
دەزگاکانی فریاکەوتنی ڕووسیا ئاشکرایان کردووە، پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا پچڕاوە کە 49 سەرنشینی هەڵگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تەممووزی 2025، دامەزراوەکانی فریاکەوتنی ڕووسیا ئاشکرایان کرد، فڕۆکەیەک کە 49 سەرنشینی هەڵگرتووە، پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە، پیاوانی فریاکەوتنیش چوونەتە ناوچەی تیندینسکی لە ئامور، بۆ ئەوەی لە فڕۆکەکە بگەڕێن کە گومان دەکەن تێکشکابێت.
سەرچاوەیەکی ڕووسیا بە ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕاگەیاندووە، فڕۆکەی سەر بە کۆمپانیای ئەنگارا لە جۆری (ئێن-24)، چەند کیلۆمەترێک لە دووری فڕۆکەخانەی تیندا، نەیتوانیووە پەیوەندی بە خاڵی چاودێرییەوە بکات، بەپێی دوایین زانیاریش، فڕۆکەکە،43 سەرنشینی تێدابووە کە لەنێوانیاندا 5منداڵ هەیە، لەگەڵ شەش کەس لە تیمی فڕۆکەکە.
پارێزگاری ناوچەی ئامور زانیاری زیاتری ڕایگەیاندووەو دەڵێت: 49 سەرنشین لەنێو فڕۆکەکەدا بوون لەگەڵ شەش کەس لە تیمی فڕۆکەکە لە ڕاداری فڕۆکەخانە دەرنەکەوتووە.