ژنێک بەهۆی ڤیدیۆیەکی سناپچات لە ئۆتۆمبێلەکەی دەکەوێتە خوارەوە

کەوتووەتە سەر رێگایەکی خێرا

K24- هەولێر:

ژنێک لە ئۆتۆمبێلەکەی سەر دەردەهێنێت و خەریکی گرتنی ڤیدیۆی سناپ چات دەبێت، پاشان دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.

پۆلیسی ناوچەی سورێی لە بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە، ژنەکە لە رێگایەکی خێرا بە ناوی ئێم 25 کەوتووەتە خوارەوە و بریندار بووە، بەڵام ژیانی لە مەترسیدا نییە.

رۆژنامەی مێترۆ لە زاری پزیشکانی ئەو خانمە ئاشکرایکردووە، ژنەکە تەنها بە چانس گیانی لەدەستنەداوە و ئەگەر لە کاتی خۆی نەگەیشتبا نەخۆشخانە ئەوا ئێستا بەهۆی سناپێک گیانی لەدەستدا بوو.

ئاشکراشیانکردووە، ژنەکە سەرنشین بووە نەک شۆفێر، بۆیە شۆفێرەکەی هاوڕێی زوو فریای کەوتووە و لە مردن رزگاری کردووە.

لە جیهان بۆ گرتنی وێنە یان ڤیدیۆیەکی جیاواز، هەندێک کەس ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە و لە رابردوو چەندین کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.