پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ دەستپێدەكاتەوە

ھەوڵدەدرێت بۆ كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت

K24 – پێنجوێن

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ دەستپێدەكاتەوە و ھەوڵدەدرێت بۆ كۆتایی ئەمساڵ تەواوبكرێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە میانی سەردانێكیدا بۆ باشماخ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ پڕۆژەی رێگای پێنجوێن – باشماخ-مان بەسەركردەوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەكە دەسپێبكاتەوە و پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكرێت".

لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 وەزیری ئاوەدانكردنەوە گوتی: "ھەوڵدەدەین پێش ھاتنی وەرزی زستان پڕۆژەكە تەواوبكرێت".

جەختیكردەوە: "بڕیاربوو ساڵی رابردوو پڕۆژەكە دەست پێبكاتەوەم بەڵام بەھۆی كۆرۆناوە دواكەوت بۆ ئێستا".

وەزیری ئاوەدانكردنەوە، راشیگەیاند: "لە پلانماندایە پڕۆژەی دووسایدی رێگای سەیدسادق – پێنجوێن، دەست پێبكەین".

Fly Erbil Advertisment