مێژووی ناکۆکییەکانی نێوان تایلەند و کەمبۆدیا
شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری نێوان تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە و ڕووبەڕووبوونەوەی توند و کوژرانی دەیان کەسی لێکەوتووەتەوە، کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوونە. ئەمەش دەبێتە توندترین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوودا. هاوکات فومتام وێچاتچای، سەرۆک وەزیرانی تایلەند بە وەکالەت هۆشداری دا، بەردەوامبوونی پەرەسەندنەکان دەبێتە هۆی بەرپابوونی "جەنگ". لای خۆیەوە کەمبۆدیا، تایلەندی بە "دەستدرێژیی دڕندانە" و "ویستی فراوانخوازی بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاکی کەمبۆدیا" تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تۆپبارانەکە ناوچە مەدەنییەکانی پارێزگاکانی پرێا ڤیهێر و ئۆدار میانچی کردۆتە ئامانج.