حووسییەکان هەڕەشە لە کەشتییەکانی دەریای سوور دەکەن

حووسییەکانی یەمەن، هەڵمەتە دەریاییەکانیان پەرەپێداوە و هەڕەشەی ئەوە دەکەن هەموو کەشتییەکانی سەر بە هەر کۆمپانیایەک کە مامەڵە لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیل دەکات، دەکاتە ئامانج، بەبێ گوێدانە ڕەگەزنامەی کەشتییەکە یان شوێنی مەبەست. 

حووسییەکانی یەمەن ئەم کارەی بە "قۆناغی چوارەم"ی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوی دەبات، بە شێوەیەکی بەرچاو مەودای هێرشەکانی فراوانتر دەکات و ململانێیەکی لە ئێستاوە ناجێگیر لە دەریای سووردا پەرە پێدەدات.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، حووسیەکان دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی ئەم قۆناغە نوێیەی گەمارۆی دەریایی خۆی دەکات. 

حووسییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی هەر کۆمپانیایەکی کەشتیوانی کە ڕێنماییەکە پشتگوێ بخات، هێرش دەکرێتە سەر کەشتییەکانی "لە هەر شوێنێک کە بتوانرێت پێی بگات یان مووشەک و درۆنەکانمان بتوانن پێی بگات".

حووسییەکان بە ڕاشکاوی داوای لە هەموو کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانیان کردووە "مامەڵەی خۆیان لەگەڵ بەندەرەکانی ئیسرائیل ڕابگرن، لە ساتەوەختی ڕاگەیاندنی ئەم بەیاننامەیە کاری پێ دەکرێت".