به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ لیژنەیەکی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبووه‌وه و بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا راپۆرتێك له باره‌ی مادده‌ی 140 و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاماده بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی: پێشمه‌رگه، پلاندانان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، به‌شدار بوون.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان تاوتوێكردنی دوو پرسی سه‌ره‌كی بوو، كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به پرسی به به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش له دژی كورد و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه و دووه‌میان پرسی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه له باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پرسی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه. به تایبه‌تی پرسی كه‌ركووك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه ئه‌و پرسه بخاته ئه‌جێندای دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا و كورد پرسی مادده‌ی 140 زیندوو ده‌كاته‌وه و لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راپۆرتێك ئاماده ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، له كاتی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌جێندای ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانووستان سه‌ردانی به‌غدای كردبوو، له ماوه‌ی رابردوودا، پرسی كه‌ركووك و ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته به‌رباس و هه‌رێمی كوردستان سووره له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و له‌مه‌ودوا پرسی مادده‌ی 140 ده‌خرێته مه‌له‌فی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غداوه و له ژێر هیچ گوشارێك كورد سازش له‌و مافه ده‌ستوورییه‌ی ناكات.
خالید شوانی، له باره‌ی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد رایگه‌یاند، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، راكان سه‌عید جبووری و هه‌ندێك له‌و دادوه‌رانه‌ی له دادگاكانی كه‌ركووك بڕیاریان به‌ده‌سته ئاسانكاری بۆ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا گوتی: به بڕیاری ژماره 73ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و تاوانانه ده‌كات، كه رێكخراوی داعش له چه‌ند ساڵی رابردوودا دژی كورد و پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامیداوون.