كه‌مال محه‌ممه‌د: چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له كه‌رتی كاره‌بادا ساڵانه نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت
كاره‌با به بێ هیچ قازانجێك ده‌فرۆشێته‌وه به هاووڵاتیان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال محه‌ممه‌د رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و چاكسازییه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌رتی كاره‌با كردوویه‌تی، ساڵانه 240 تا 250 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت بڕی به‌رهه‌می كاره‌با به بێ هیچ قازانجێك ده‌فرۆشێته‌وه به هاووڵاتیان و كه‌رتی كشتوكاڵی و ئامانجییه‌تی تێچووی كاره‌با نه‌بێته بارگرانی بۆ سه‌ر هێزی كار له كه‌رتی كشتوكاڵدا.
ژمارەی ھاوبەشان كارەبا لە ھەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 640 ھەزار و 488 ھاوبەشە بۆ 5 پۆلین دابەشدەكرێن، ماڵانن، بازرگانی، كشتوكاڵی، پیشەسازییە و میری.
ماڵان: یەك ملیۆن 388 ھەزار و 730 ماڵن، واتە بەڕێژەی 84.65%
بازرگانی: 195 ھەزار 384 بەڕێژەی 11.91%
پشەسازی: 10 ھەزار 556 ھاوبەش بەڕێژەی 0.64%
كشتوكاڵ: 23 ھەزار و 286 ھاوبەش بەڕێژەی 1.42%
میری: 22 ھەزار و 503 ھاوبەش بەڕێژەی 1.37%
بەرھەمھێنانی كارەبا بە ئاو، دیزل، نەوتی رەش و غاز دەكرێت لە ھەرێم، تێكڕای ئەم چوار جۆرەی بەرھەمھێنان، یەك كیلۆوات لە سەر حكومەت بە 88 دینار دەوستێت و حكومەت بە 30 دینار دەیفرۆشتەوە بە ماڵان واتە 58 دینار زیان دەكات.
بۆ بازرگانی: بە 130 دەفرۆشێتەوە و 42 دینار قازنج دەكات و بۆ كشتوكاڵ وەك ھاووڵاتییە و قازانج ناكات بە مەبەستی پشتیوانی كشتوكاڵ، جیاوازی ئەوەیە لای ھاووڵاتی بەرەو سەرەوە ھەڵدەكشی لە كاتی بەكارھێنانی كارەبای زیاتر، بەڵام لە كشتوكاڵ زیاد نابێت.
بۆ پیشەسازی بە 120 دینار دەفرۆشێتەوە و 32 دینار قازانج دەكات.
بۆ میری بە 150 دینارە و قازانجی 62 دینارە





