پارێزگاری نوێی به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوو

پارێزگاری نوێی به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوو و له یه‌كه‌م لێدوانیشیدا دانی به‌وه‌دا ناوه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه له ئاستی پێویستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییاندا نییه.
سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، عه‌توان عه‌توانی، وه‌كوو پارێزگاری نوێی به‌غدا ده‌ستبه‌كاربوو و ڕایگه‌یاندووه، ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پایته‌ختی عێراق به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
یەکشەممە 27ـی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ بەغدا کۆبووەوە.
دوو کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری بەغدایان دەکرد، یەکێکیان عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بوو، ئەوەی دیکەیان حەیدەر موحان بوو. بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، عەتوان عەتوانی، بە پارێزگاری نوێی بەغدا هەڵبژێردرا.
ئەمە لە کاتێکداییە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: عەبدولمتەلیب عەلەوی، پارێزگاری بەغدا خانەنیشین دەبێت، بۆیە بە زووترین کات، دەبێت پارێزگارێکی نوێ دیاریی بکرێت.
هاوکات ئەمە جاری دووەمە کە پارێزگاری بەغدا داوای خانەنیشینبوون بکات، پێشتر لە 3ـی تەمووزی 2025، داوای کردبوو، بۆ ماوەیەکی کاتیش حەیدەر موحان لە جێگەی دیاریی کرابوو.