لۆرینا بووە پاڵەوان تۆر دێ فرانس

لۆرینای لە کۆتاییەکانی پێشبڕکێیەکە پێش ماریان ڤۆسی هاونیشتیمانی کەوتەوە

لۆرێنا وێبێس خانمە بایسکلسواری هۆڵەندی
لۆرێنا وێبێس خانمە بایسکلسواری هۆڵەندی

لۆرێنا وێبێس خانمە بایسکلسواری هۆڵەندی، بووە پاڵەوانی قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی بایسکلسواری تۆر دێ فرانسی خانمان.
لە بەردەوامی پێشبڕکێی تۆر دێ فرانس و لەسەر ئاستی خانمان، لۆرێنا وێبێس خانمە بایسکلسواری هۆڵەندی لە تیپی ئێس دی وۆرکس توانی پێش رکابەرەکانی، بگاتە هێڵی کۆتایی و ببێتە پاڵەوانی قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێیەکە. 
لۆرینای تەمەن 26 ساڵ لە کۆتاییەکانی پێشبڕکێیەکە توانی، پێش ماریان ڤۆسی هاونیشتیمانی کە خاوەنی درێسی زەردە بکەوێت و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
درێژی قۆناغی سێیەمی تۆر دێ فرانسی خانمان 163.5 بوو، لۆرینا لە ماوەی 3 کاتژمێر و 41 خولەک و چل و حەوت لە سەدی چرکە، توانی پێش هەمووان بگاتە هێڵی کۆتایی، لە بەرامبەردا ماریا ڤۆس پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی گشتی ریزبەندی پێشبڕکێیەکە مایەوە.
لۆرینا پێشتر لە پاڵەوانێتییەكانی پێشبڕكێی چامپیۆنزلیگی بایسكیلسواری ئەورووپا لە ساڵانی 2022 و 2024 مێدالیای زێری بردووەتەوە، هەروەها لە پێشبڕكێی گەورەی سان ریمۆ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا پلەی یەكەمی پێشبڕكێیەكەی بەدەستهێنا.