ئیسرائیل وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین ده‌داته‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵدا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێن؛ هاوكات ئیسرائیل وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و بڕیاره‌كه به پاداشتكردنی حه‌ماس ناو ده‌بات.
سێشه‌ممه، 29ـی ته‌ممووزی 2025، كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، پێداگرن له ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا بنێن.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، ستارمه‌ر به‌ر له‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نێت دان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێن، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه و ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ ڕاگه‌یاندووه.
له هه‌مان كاتدا ئیسرائیل وه‌ڵامی ستارمه‌ری دایه‌وه و ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا پاداشتكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه و زیان به هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌گه‌یه‌نێت.
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوێكه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆكانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.